وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەمریکا و ئۆکرانیا ڕێککەوتنێکیان واژۆکردووە بۆ دامەزراندنی سندوقی وەبەرهێنانی ئاوەدانکردنەوە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، ڕایگەیاندووە، “بە دانپێدانان بەو پاڵپشتییە دارایی و ماددییە بەرچاوەی کە گەلی ئەمریکا لە دوای لەشکرکێشی تەواوەتی ڕووسیاوە پێشکەشی بەرگری ئۆکرانیا کردووە، ئەم هاوبەشییە ئابوورییە دەرفەتێک بۆ هەردوو وڵات دەڕەخسێنێت کە پێکەوە کاربکەن و وەبەرهێنان بکەن، بە سوودوەرگرتن لە سەروەت و سامان و بەهرە و توانا هاوبەشەکانمان بۆ خێراکردنی بوژانەوەی ئابووری ئۆکرانیا”.
هەروەها یولیا سڤیریدنکۆ، جێگری یەکەمی سەرۆکوەزیرانی ئۆکرانیا، واژۆکردنی ڕێککەوتنەکەی پشتڕاستکردەوە.