عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئیران، ئەمرؤ چوارشەممە 30ی5ی 2025، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ كابینەی حکومەتی پزیشكیان، لە كۆنگرەیەكی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، “پارە بلۆککراوەکان بەشێکن لەو سزایانە کە دەبێت هەڵبگیرێن”.
چوارەمین خولی گووتووێژی ناڤۆکی ڕۆژی شەممەی هاتوو لە شاری ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا بە بەشداری نوێنەرانی تاران و واشنتۆن بەڕێوە دەچێت، پێدەچێت بابەتی پارە بلوككراوەكانی ئیران بخرێنە سەر مێزی گفتووگۆكانەوە.
بەپێی راپۆرتە بڵاوكراوەكانەوە نزیكەی 120 ملیارد دۆڵاری ئیران لە وڵاتان بلوككراون.