ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی نیسانی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاوی کردووە، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، باندێکی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرمان دەستگیر کرد کە لە شەش تۆمەتبار پێکهاتبوون و دوو تۆمەتباریان ئافرەتن و خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن، بەناوەکانی ( ش، ش، ع)، (ص، ع، ع)، (ي، هـ، ي)، (ر، ر، م)، ( د، ر، ف) و (م، ص، ک).
ئەوەش خراوەتە روو: لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی ناو هاتوو، دەستمان بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەر لە جۆری ( کریستاڵ و مەریجوانە)، هەروەها دوو (دەمانچەی) بێ مۆڵەت، یەک (نارنجۆک)، کەلوپەلی پێوان و کێشانی ماددەی هۆشبەر.
ئاسایشی هەولێر سوپاسی هاووڵاتیان دەکات کە هەمیشە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتییەکەیانن لە پێدانی زانیاری.