محەممەد جەواد زەریف لە دانیشتنێکدا لەژێر ناوی “گێڕانەوەی ئێرانی و شیکاری مێژووی پێشهاتەکانی ڕووسیا” گووتی: نابێت چاوەڕێی ئەوە بکەین ئەگەر لە شەڕی ئۆکرانیادا هەنگاومان نەواوە لە بەرژەوەندی روسیا، ئەو وەڵاتەش هەمان هەنگاو لە پەیوەندیمان لەگەڵ ئیسرائیلدا ئەنجام بدات”.
زەریف زیاتر روونیكردۆتەوە ” کێشەی سەرەکیمان لەگەڵ ڕوسیا تێنەگەیشتنە لەم وڵاتە. “ئێمە پەیوەندیی خۆمان لەگەڵ ڕووسیا لەسەر بنەمای تێڕوانینێکی هەڵە بۆ جیهان پێناسە کردووە”.
زەریف زیادی کرد: لەسەر بنەمای ڕوانگەیەکی واقیعی دەبێت پەیوەندی لەگەڵ ڕووسیا دابمەزرێنین و وەک دراوسێیەک دەبێت پەیوەندییەکانمان ستراتیژی بێت.

































































