مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
تەلەڤزیۆنی سووریا بڵاوی كردەوە كاروانێكی سەربازیی ڕەوانەی سنووری عێراق كراوە .
بە پێی هەواڵەكانی میدیاكانی سووریا “ئێوارەی ڕۆژی هەینی، كاروانێكی سەربازیی لە وەزارەتی بەرگریی سووریا بە چەكی قورسەوە گەیشتنە شاری ئەلبوكەمال لە نزیك سنووری عێراق،”
ئامانج لە جووڵاندن و ڕەوانەكردنی ئەو هێزە، هەر وەكوو میدیاكانی سووریا ئاماژەیان بۆ كردووە “بۆ بەهێزكردن و كۆنترۆڵكردنی سنوورەكە و پاككردنەوەیەتی لە قاچاخچییەكانی نێوان سووریا و عێراق.”

































































