ئهمڕۆ پێنجشەممه 17ى نیسانى 2025، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له كريستيانه هۆمان باڵيۆزى ئهڵمانيا له عێراق كرد.
لە کۆبوونەوەکە، هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا و هەردوولا کۆک بوون لەسەر ئەوەی پێویستە کابینەیەکی بەهێز و یەکگرتوو لە نزیکترین کات و بەر لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێکبهێبرێت.
هەروەها جەختیان لە گرنگیی نەهێشتنی هەموو کێشە و ئاستەنگ و بیانووەکانی بەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کرد.
باڵیۆزی ئەڵمانیا پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هێزی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان و خواستی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنەی دووپات کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، بیروڕا لە بارەی دۆخی گشتیی عێراق و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

































































