زارى کرمانجى:
نووسینگەی نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل ڕایگەیاند : ”ئازادکردنی فەڵەستینییەکانمان هەڵپەسارد بەهۆی ئەوەی حـ.ـەمـ.ـاس لە رێوڕەسمەکانی رادەستکردنەوە سوکایەتی دەکات”.
بەپێی راگەیێندراوی نووسینگەکە کە بڵاویکردووەتەە نووسیوویەتى: ”حـ.ـەمـ.ـاس بەردەوام پێشێلکاری دەکات و لە رێوڕەسمەکانی رادەستکردنەوەی بارمتەکان لە شکۆی بارمتەکان کەم دەکاتەوە و بۆ پڕوپاگەندەی خۆی بەکاریان دەهێنێت”.
ئاماژەى بەوەشکردووە، بۆیە ئازادکردنی “تیرۆریستەکان”ی فەڵەستینمان هەڵپەسارد تاوەکو ئەوکاتەی گەرەنتی ئازادکردنی بارمتەکانی دیکە بەبێ رێوڕەسمی سووکایەتی وەردەگرین”.

































































