محەممەد مەحموود- سۆران :
بەپێی گشتاندنێکی بەپەلەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر کە بۆ تەواوی قوتابخانە و باخچەکانی سنووری خۆی ناردووە تێیدا ئاماژە بەوە کراوە ” بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (١٩١) لە رێکەوتی ١٥-١-٢٠٢٥ خاڵی سێیەم کە تایبەتە بە خانەنشینکردنی فەسڵکراوانی سیاسی ئیتیحادی و کەس و کاری پلە یەک و دوو شەهیدان لەگەڵ ئەو فەرمانبەرانەی یاسای ئیمتیازاتی زیندانیکراو و ڕاگیراوی سیاسی دەیانگرێتەوە”.
ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی هاوشێوە لە رۆژی سێشەممە سەردانی پەروەردە بکەن و پشتگیری قوتابخانەیان پێ بێت بەمەبەستی درێژکردنەوەی تەمەنی یاساییان بۆ (٦٥) ساڵ، بە پێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن لە خانەنشینکردنیان و سڕینەوەی ناویان لە لیستی مووچەی مانگی ١ ساڵی ٢٠٢٥، بۆ مامۆستا و فەرمانبەرانی پەروەردەی ئیدارەی سۆرانیش هەمان شێواز کاری لەسەر کراوە.

































































