مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئاسایشی حكومهتى نوێ سووریا، دەستبەسەرداگرتنی كاروانێكی چەكی ڕاگەیاند كە بڕیار بوو بە ڕێگای قاچاخ بۆ حیزبوڵڵای لوبنانی ببرێت.
لە ڕاگەیاندراوێكدا ئیدارەی ئاسایشی سنووریی سووریا ئاشكرای دەكات كە لە سنوورەكانی شاری سرغایا لە گوندەواری دیمەشق، دەستیان گرتووە بەسەر كاروانێكی چەك كە هەوڵدراوە بە قاچاخ لەم ناوچەیەوە ببرێت بۆ حیزبوڵڵای لوبنانی.
ئاسایشی سنووریی سووریا ئاماژە بەوەش دەكات “كاروانەكە پێكهاتووە لە چەندین پارچە چەكی بچووك و (ئاڕ پی جی) و هەزاران فیشەك.”
سووریا 375 كیلۆمەتر سنووری لەگەڵ لوبنان هەیە، جگە لە شەش دەروازەی سنووریی فەرمی، 17 دەروازەی دیكەی نافەرمیش لە نێوان ئەو دوو وڵاتە هەیە .

































































