زاری كرمانجی:
مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەراڵ كارل هاریس جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ (سێشەممە 25ـی تشرینی یەکەم) گفتوگۆ دەربارەی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و هەنگاوەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و گرنگیی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی ئەمنی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق و هەبوونی هێزی هاوبەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کرا.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق لە سەر بنەمای رێزگرتن لە پرنسیپەکانی هاوبەشیی راستەقینە و هاوسەنگیی و سازان تاووتوێکران.