تانیا سۆفی-زاری كرمانجی:
گۆرانیبێژی كورد، ئامانج رەواندزی بەرهەمێكی نوێی بەناوی “سەیرە” بڵاوكردەوە.
ئامانج خدر لەدایکبوی شاری رواندزە، لە ساڵی 2012 یەکەمین کلیپی خۆی بڵاوکردەوە، دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک لە کاری هونەری دابڕا دوبارە بە شێوازێکی نوێ گەڕاوەتەوە ناو هونەر.
بەرهەمی “سەیرە” لە تێكستی كارۆخ رواندزیە، ئەفشین شوكری كاری ئەڕێنج و ئاوازدانانی بۆ كردوە، لە دەرهێنانی ئەحمەد رەمەزانە.