محەممەد مەحموود- سۆران :
سبەی یەکشەممە رێکەوتی ١٩-١-٢٠٢٥ ئەو بڕە نەوتەی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە، سبەی لە چۆمان ئەو نەوتە دابەشدەکرێت و هەر خێزانێک ١٠٠ لیتر نەوتی پێدەدرێت.
ئەمیر سەلیم، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی ئیدارەی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” بەیانی نەوتی حکومەتی عێراقی فیدراڵ کە بۆ هەرێمی کوردستانی ناردووە لە قەزای چۆمان دەست بە دابەش کردنی دەکرێت بری ١٠٠ لیتر بۆ هەر خێزانێک بە نرخی ٣٠.٠٠٠ هەزار دینار دابەشدەکرێت، حکومەتی عیراق بڕی ٥٠ ملیۆن لیتر نەوتی بۆ تەواوی هەرێمی کوردستان ناردووە کە دەکاتە رێژەی ٪١٩ پێداویستی هەرێم، بۆیە لەبەر بڕی نەوتی کەمی نێردراو بەم شێوازە دابەش دەکرێت.

































































