محەممەد مەحموود- سۆران :
دوای ئەوەی لە رۆژی چوارشەممە 8-1-2025 تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم ، خولی یەکەم دەستییان پێکرد، لە ئیدارەی سۆرانیش زیاتر لە 63هەزار قوتابی بەشداربوون لەتاقیکردنەوەکان.، ئەمڕۆ شەممە 18-1-2025 کۆتایی بە تاقیکردنەوەکان دێت و پشووی وەرزی یەکەمی خوێندن بۆ ماوەی یەک هەفتەدەبێت و پشووی وەرزی یەکەم لە 19/1/2025 دەستپێدەکات و لە 25/1/2025 کۆتایی دێت و لە 26/1/2025 وەرزی دووەم دەست پێدەکاتەوە.
وڵات عوسمان، بەرپرسی بەشی ئەزموونەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی پەروەردەی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” لە بازنەی دووەم بەسەرەوە واتە لەپۆلی چواری بنەڕەتی تاکو پۆلی دوازدەیی ئامادەیی ٦٣ هەزار و ٤١٨ قوتابی بەشداری تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمیان کرد بۆسالی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥، لە تەواوی پەروەردەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
بازنەی یەکەمی خوێندنیش کە پۆلەکانی ١،٢،٣ بنەڕەتی 20هەزار و 205 قوتابین.

































































