زاری کرمانجی-حاجی ئۆمەران :
ئەو کەسانەی بە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران گەشتی ئێران دەکەن، پێویستە ماوەی بەسەر چوونی پاسپۆرتییان لە شەش مانگ کەمتر نەبێت، هەروەها کارتی ڤاکسینیان پێ بێت.
سیروان حسێن، گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، بە زاری کرمانجی گووت، هەرچەندە لە ئێستادا هاووڵاتییان دەتوانن بە بێ ڤیزا گەشتی وڵاتی ئێران بکەن، بەڵام پێویستەی ئەوانەی گەشت دەکەن، هەڵگری پاسپۆرتی عێراقی بن و ماوەی بەسەر چوونی پاسپۆرتەکەیان لە شەش مانگ کەمتر نەبیت”.
دەشڵێت: ” ئەو کەسانەی بە سنوورەکە گەشت دەکەن، پێویستە کارتی ڤاکسینی دوو ژەمی کۆرۆنا (ڤیزا کارت) یان بڕوانامەی پشکنینی نێگەتیڤی ڤایرۆسی کۆرۆنا (PCR) یان پێ بێت، ئەو کات دەتوانن گەشت بکەن.