زاری كرمانجی – سۆران :
ناوەندێكی مافی مرۆڤ ئاشكرای كرد لە ماوەی ساڵی ڕابردوو 152 پیاو و چوار ژن لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەسێدارەدراون و هاوكات 97 ژنی دانیشتووی شارهكانى رۆژههڵاتيش ناچار بە خۆكوژی بوون.
یەكێتیی مافی مرۆڤی كوردستان لە میانی ڕاپۆرتێكدا ژمارەیەكی شۆككەری سەبارەت بەو پێشێلكارییانەی ئاشكرا كرد كە خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە ساڵی ٢٠٢٤ لەسەر دەستی ڕژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران تووشی بوون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ماوەی یەك ساڵی ڕابردوودا ١٥٢ پیاو و چوار ژن لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە سێدارە دراون، هاوكات لانیكەم ١٠ كەس لە ماوەی ٢٤ كاتژمێردا لە سێدارە دراون.
ئەوەش ئاماژەیەكە بۆ ئەوەی لە ژێر سیاسەتە سەركوتكەرەكانی كۆماری ئیسلامی و سەرەڕای نكۆڵی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤ ڕێژەی لەسێدارەدان بەردەوامە.
هەروەها لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤ لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان ٩٧ ژن ناچار بە خۆكوژی بوون و هاوكات ٤٧ ژنیش بە شاراوەیی و لە هەلومەرجێكی نهێنیدا كوژراون.

































































