زاری کرمانجی – سۆران :
لە سبەینێەوە لە هەرێمی کوردستان هەڵمەتێک بەناوی ( هەفتەی داماڵینی چەک ) ئەنجام دەدرێت.
د. هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند” لە 24 تا 30ی 10ی 2022، بۆ ماوەی یەک هەفتە، هەڵمەتێک بەناوی(هەفتەی داماڵینی چەک) ئەنجام دەدرێت.
هێمن میرانی باس لەوەش دەکات:” تەواوی پارێزگار و ئیدارە سەربەخۆکان ئاگادار کراونەتەوە کەوا لیژنەی تەناهی کۆ ببنەوە و هەموو شوێنە گشتییەکان کە گومانی بوونی چەکیان لێ دەکرێت، پشکنینیان بۆ دەکرێت و بازگەی زیاتر لە شەقامەکان دادەنرێن و دەست بەسەر چەکی بێ مۆڵەت دادەگیرێت”.