زاری كرمانجی-سۆران:
بەپێی راگەیاندراوێكی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، كە وێنەیەكی بۆ زاری كرمانجی نێردراوە، تیادا هاتووە:كاركردن لە جێبەجێكردن و تەواو كردنى چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردەوامیان هەیە، كە بەم شێوەیەی خوارەوەن:
-قیڕِكردنی شەقامەكانی فلكەی ئاڵا تا فلكەی پێشمەرگە.
-ئامادەكاری بۆ قیر كردنی شەقامی سەرەكی گەڕەكی راپەڕین.
-بەردەوامی كاركردن لەسەر ئاوبەری سندوقی كەندی دیانا.
-پرۆِژەی چاککردنی شەقامی سەرەکی نێوان گەڕەکی کانی و سەروچاوە و دیانای کۆن لەسنوری ناحیەی دیانا – لە قەزای ناوەندی ئیدارەی سۆران.
-دروستكردنی شۆستەكانی دووسایدی ئازادی – دێلزیان.
-قیڕِكردن و كۆنكرێتكردن لە شەقام و كۆڵانەكانی سنووری شارەوانی ناحیەی حاجی ئۆمەران لە قەزای چۆمان.
-پڕِۆژەی چاك كردنی چەند شەقامێك لە ناحیەی خەلیفان لە قەزای ناوەندی ئیدارەی سۆران لە گەڕەکەكانی (شەهیدان، زارگەلی، گەرەکی راپەرین) لە قۆناغی تێکەلەرێژی و پەستانەوە دان بۆ ئامادەکردن بۆ جۆگەو کۆنکریت کردن، لە قەزای ناوەندی ئیدارەی سۆران.
-پڕۆژەی دروستکردنی رێگای سەرەکی (سەنتەری بازاری خەلیفان بۆ بناری کۆرەك) دانانی شۆستەو قیرتاو کردن لە قۆناغی دەستپێکردن دایە، لە قەزای ناوەندی ئیدارەی سۆران.کۆنکرێتکردنی کۆڵانێک لە گوندی ڕوست، ناحیەی سمیلان لە قەزای چۆمان.
-كۆنکرێتکردنی چەند کۆڵانێک لە گەڕەکی برایەتی/ناحیەی سمیلان لە قەزای چۆمان.
-پڕۆژەی کۆنکریتکردنی شەقامە ناوخۆیەکانی ناحیەی گەڵاڵە و گوندەکانی، کەوتنە واری جێبەجێکردن لە قەزای چۆمان.
-كۆنکریتکردنی چەند کۆڵانێک لە گوندی (شیوێ گولان) سەر بەناحیەی قەسرێ لە قەزای چۆمان.