پشتیوان کەریم – زاری کرمانجی:
سەرباز باڵەكی، سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی ئیدارەی سۆران، ئەمڕۆ شەممە، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” نرخی عەیارەكانی زێڕِ و ئۆنسە لە ئیدارەی سۆران بەراورد بە کۆتایی هەفتەی رابردوو بۆ هەر مسقاڵێک بڕی چوار هەزار دینار بەرز بووەتەوەو گۆڕِانكاری بەسەرداهاتووە.
نرخی عەیارەكانی زێڕِ بەم شێوەیەیی خوارەوەیە:.
یەك مسقاڵ زێڕ عەیار 24= 400,000 دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕعەیار 22= 367,000 دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕ عەیار 21 =350,000 دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕ عەیار 18= 300,000 دینارە.
هاوكات : نرخی یەك ئۆنسەی زێڕِیش لەبازاڕەكانی جیهاندا 1657 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .