زاری كرمانجی – زاری كرمانجی :
كونسوڵی گشتی ئوردن پیرۆزبایی لە خەڵكی كوردستان و پارت و لایەنە سیاسییەكان دەكات، بە بەبۆنەی سەركەوتنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان.
فوئاد مەجالی، كونسوڵی شانشینی ئوردن لە هەرێمی كوردستان، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ( ئێكس) لە پەیامێكی دا پیرۆزبایی لە سەركردایەتی و خەڵكی كوردستان دەكات بەبۆنەی بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردن و دەڵێت “ئومێدی بەردەوامی ئارامی و گەشەسەندن و پێشكەوتنی زیاتر بۆ هەرێمی كوردستان دەكەم.”

































































