سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق لەوەزارەتی بەرگریی رایگەیاند، لە ئەگەری رووبەڕووبوونەوەی هەر پێشهاتێک، سوپای عێراق خراوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی عێراق، عەبدولئەمیر یارەڵا، سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق، بە ئامادەبوونی سەرکردەی هێزەکانی وشکانی، ئاسمانی، فرۆکەوانیی سوپا و بەرگریی ئاسمانیی کۆبوونەوەیەکی بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئەمنیی ناوچەکە و مەترسییەکان ئەنجامداوە و بڕیاری خستنە حاڵەتی ئامادەباشیی سوپای عێراق دراوە.