ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە” هەتاو ئەکرەمی تەمەن ٤٢ ساڵ و دانیشتووی بۆکان، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ئەو شارەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکومەت، سزای هەشت مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندراوە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەتاو ئەکرەمی سزاکەی بۆ پێبژاردنی پارە گۆڕدراوە و دۆسییەی ناوبراو بۆ پێداچوونەوە ڕەوانەی دادگای شۆڕشی ورمێ کراوە.
ڕێکخراوی هەنگاو ئەوەشی خستەڕوو، ھەتاو ئەکرەمی، لە کاتی ھێرشی ھێزە ئەمنییەکانی ورمێ بۆ سەر ماڵەکەی لە گوندی ئینگیجەی سەر بە بۆکان بە بەکارھێنانی توندوتیژی دەستگیرکرابوو، دوای ٢٥ ڕۆژ لە دەستگیرکردنی بە کەفالەتی شەش ملیار تمەن ئازادکرابوو.

































































