زاری كرمانجی-سۆران
سەرۆكی لیژنەی مۆلیدەئەهلییەكانی قەزای ناوەندی سۆران بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” بۆ مانگی 8 گۆڕانكاری كراوە لە شێوازی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بە هاووڵاتییان، ئەگەر كارەبای نیشتیمانیش زیاتر بێت، جارێكی دیكە گۆڕانكاری تیادا دەكرێتەوە.
ئیحسان سەعدولڵا، گووتیشی: ” بەپێی خشتەی ئێستا كاتژمێر 1ی شەو تا 12ی نیوەڕۆ كارەبای نیشتیمانی بە هاووڵاتییان دەرێت، هەروەها كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ تاكوو 5 و نیوی ئێوارە كارەبای مۆلیدە بەهاووڵاتییان دەدرێت، بۆ ماوەی كاتژمێرو نیوێك كارەبا نابێت، دواتر كاتژمێر 7ی ئێوارە تا 1ی شەو كارەبای مۆلیدە بە هاووڵاتییان دەدرێت، واتە تا ئەو كاتەی كارەبای نیشتیمانی دێتەوە.