د. هەڤاڵ محەممەد، پزیشکی شارەزایی گشتی
کۆکەی کەڵەشێری منداڵان یاخود گرووپ، نەخۆشییەکی گوازراوەی ڤایرۆسی یە، تووشی بەشی سەرەوەی ڕێڕەوی هەناسەدان دەبێت، دەبێتە هۆی تەسک بوونەوەی ڕێڕەوی هەناسەدان و هەوکردنی دەنگەژێیەکان، زیاتر لە وەرزەکانی سەرمادا ڕوو دەدات.
نیشانەکانی:
– تا
– کۆکەیەکی وشک و بێزارکەر کە کۆتایی کۆکەکە لە دەنگی کەڵەشێر دەچێت.
– گڕبوونی دەنگ و دەنگ نووسان.
چارەسەرییەکەی:
– پێدانی شلەمەنی.
– ئارامکردنەوەی منداڵ، چونکە گریان وا دەکات دەنگە ژێیەکان ماندوو بن و بەمەش کۆکەکە خراپتر و توندتر بێت.
– ئەگەر بتوانرێت ئاو گەرم بکرێت و منداڵ هەڵمی ئاوەکە هەڵبمژێت بۆ هەناسەدان سوودی زۆر دەبێت.
– ئەگەر تا یەکەی زۆر بوو پاراسیتامۆڵ یان ئایبوپڕۆفین بەکار بهێنرێت، بەڵام ئەگەر منداڵەکەت کێشەی لەگەڵ ئەو دەرمانانە نەبێت.
– ئەو چارەسەرانەی کە باسمان کردن ئەگەر بێ سوود بوون باشترە سەردانی نەخۆشخانە بکەیت.
– بە گشتی تەمەنی ڤایرۆسەکە لەنێوان ٣-٥ ڕۆژ کۆتایی دێت و نەخۆشەکە چاک دەبێتەوە.