شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕی نەشتەرگەری قەڵەوی، باسی نەشتەرگەرییوكانی بچووككردنەوە و بەستنی گەدە دەكات و ئەوەش دەخاتەڕوو” ئەم نەشتەرگەرییانە یەكێكن لە باوترینیان بۆ چارەسەركردنی قەڵەوی.
د. هێمن حسێن كاكە عەلی، پزیشكی پسپۆڕی وردی نەشتەرگەرییەكانی هەرس، جگەر، پەنكریاس و قەڵەوی، بە زاری كرمانجی راگەیاند” یەكێك لە باوترین نەشتەرگەرییەكان كە ئەنجام دەدرێن بۆ چارەسەركردنی قەڵەوی، بچووككردنەوە و بەستنی گەدەیە، ئەنجامدانی هەردووكیان بریتین لە بچووككردنی قەبارەی گەدە بۆ ئەوەی بە ڕێژەیەكی كەمتر خواردن بخورێت.
سەبارەت بە هەردووك نەشتەرگەرییەكانیش، ئەم پزیشكە ئاشكرایكرد” بەستنی گەدە بریتییە لە بەستنی باندێك بە بەشێكی بچووكی گەدەوە دەتوانێت تەنها بڕێكی كەم خۆراك لە خۆ بگرێت بەراورد بە قەبارەی تەواوی گەدە، ئەوەی دیكەشیان بریتییە لە لابردنی نزیكەی 80%ی گەدە.