گووتەبێژی حكومەتی هەرێم دەڵێت، خەریكە هەوڵ و كۆبونەوەكانی سەرۆكوەزیران دەگەنە ئەنجام و مافە داراییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان بە یاسا جێگیر دەكرێن.
پێشەوا هەورامانی گووتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەدوای پەسەندكردنی خشتە نوێیەكانی بودجەی فیدراڵی لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ساڵی 2024 و 2025 وە رایگەیاند ” ئێستا كە خەریكە هەوڵ و كۆبونەوەكانی سەرۆكوەزیران دەگەنە ئەنجام و مافە داراییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان بە یاسا جێگیر دەكرێن، ژمارەیەك پەرلەمانتاری كورد بوونەتە گووتەبێژی مووچەبڕان و میدیاكانی مووچەبڕانی ناوخۆ بێ ئارام و پەرێشان خەریكی دژایەتی و پڕوپاگەندە و هەواڵی پڕ كینەن دژ بە حكومەت و دەرەئەنجامی هەوڵەكانی بەڕێز سەرۆك وەزیران”.
گووتەبێژی حكومەتی هەرێم زیاتر روونیكردۆتەوە ” خەڵكی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە كە كاروانی ئاوەدانی و پاراستنی مافەكانی خەڵك لەچوارچێوەی دەستوری عێراق بەردەوام دەبن و بە ئەمانەتەوە بەرگرییان لێدەكرێت و ئەوەشی لەبەرەی مووچە بڕانە وەك هەموو جارێك بێهیوا دەكرێت، با بەڕێز سەرۆك وەزیران مووچە وەرگربێت و ئێوەش هەر مووچە بڕ.