زاری كرمانجی-ڕواندز:
عەقید ئەمیر خۆشەوی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند، ڕێگری لەو كەسانە دەكەین كە پەنا بۆ ڕاوكردن دەبەن و زیان بە ژینگەی دەڤەرەكە دەگەیەنن.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران، گوتیشی: پۆلیسی ژینگە و دارستانی ڕواندز، بە هاوكاری بازگەی ئاكۆیان توانیان دوو كەس بە بڕێك كەل و پەلی ڕاوكردن دەستگیر بكەن و ڕێكاری یاسایان بەرامبەر گیراوەتەبەر.