شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕی نەشتەرگەری ئێسك و شكان، دەڵێت” ئێسك وەك هەر ئەندامێكی دیكەی لەش گرێی هەیە و ئەمەش لە هەر تەمەنێك روودەدات.
د. بڕوا دلشاد، پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری ئێسك و شكان، بە زاری كرمانجی راگەیاند” زۆرجار لە ئێسكیشدا وەك هەموو بەشەكانی دیكەی جەستە گرێ دروست دەبن، لەوانەیە لە هەر تەمەنێكیش چ منداڵ یاخود گەورە روودەدات، لە حاڵەتەدا نەخۆش هەست بە گرێیەكی رەق دەكات لە ژێر پێستی، جاری واش هەیە هەستی پێ ناكات لە حاڵەتێكدا كە تیشك دەگرێت ئەم گرێیە دیار دەبێت.
ئەم پزیشكە پسپۆڕە، راشیگەیاند” مەرج نییە ئەم گرێیانە لە هەر حاڵەتێكدا شێرپەنجەی بن، جاری واش هەیە گرێیەكان خاوێنن و پێویست بە دڵەڕاوكێ ناكات، بەڵام ئەوەی كە زەروورە ئەوانەی كە گرێیان هەیە پێویستە سەردانی پزیشك بكەن بۆ دڵنیایی بوون و وەرگرتنی چارەسەری پێویست.