زاری كرمانجی- سۆران :
كۆمیسیونی هەڵبژاردنەكان لە سۆران ئاگاداری هاووڵاتییانی قەزای ناوەندی سۆران دەكاتەوە كە تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران دەستپێدەكاتەوە.
محەمەد شاكر بەڕێوەبەری بنكەی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی سۆران 1226، بە زاری كرمانجی گووت ” پڕۆسەی بایۆمەتری دەستی پێكردەوە و تا 20/2/2024 بەردەوام دەبێت، هەروەها مامەلەی وونبوون كارتی دەنگدان و سرینەوەی ناوی مردووانیش رایی دەكڕیت”.
محەمەد شاكر، زیاتر روونیكردەوە ” لە دایكبووانی ساڵی 2006 و هەموو ئەو دەنگدەرانەی كە پێشتر خۆیان تۆمار نەكردوە دەگرێتەوە”.
بەڕێوەبەری بنكەی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی سۆران، روونیشیكردەوە ” هاووڵاتییان دەتوانن لەم ماوەیە سەردانمان بكەن و ناوی خۆیان تۆمار بكەن بۆ ئەوەی لەهەڵبژاردنی داهاتووی پەڕڵەمانی كوردستان بەشدار بن و ئەم پێداویستییانەش لەگەڵ خۆیان بێنن: كارتی نیشتیمانی یان ناسنامەی باری (شارستانی و ڕەگەزنامە)، كۆبۆنی خۆراك، بەڵگەنامەی نیشتەجێبوون، ستافی كۆمسیۆنیش لە هۆڵی بۆنەكان لە پێشوازی هاووڵاتییان دەبین”.