زاری كرمانجی-سۆران
ئەحمەد حەمەدئەمین، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەروەردەی گشتی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند، لە هاوكاریە بەردەوامەكانی دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ سێكتەری پەروەردە و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران (١٥٠) سۆپا بۆ قوتابخانەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران دابین كران”.
گووتیشی: ” لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران، لەژێر چاودێری “اكارا الیشا كیۆ”بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سۆران و “نێچیروان عبدالواحید”بەرپرسی نوسینگەی سۆرانی دەزگای خێرخوازی بارزانی، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕێگای بەرپرسی كۆگای دیوان لە پەروەردەی قەزاكان سۆپا بەسەر
قوتابخانەكانی پێویست دابەش كران”.
ئاماژەی بەوەشدا: ” بە پێویستی دەزانین دەستخۆشانە ئاڕاستەی دەزگای خێرخوازی بارزانی و ستافە ماندوونەناسەكەیان بكەین، لە هەمبەر هاوكاری بەردەوامەیان بۆ سێكتەری پەردوەردە بە گشتی و سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەتایبەتی.