به‌ختیار سه‌باح-زاری كرمانجی:
له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له قه‌زای ڕواندز، 33 هاووڵاتی مۆڵه‌تی دروستكردنی خانوویان پێدراوه، له‌گه‌ڵ 56 مۆڵه‌تی نۆژه‌نكردنه‌وه.
چیایی محه‌ممه‌د، سه‌رۆكی شاره‌وانی ڕواندز به زاری كرمانجی ڕاگه‌یاند ” له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو له قه‌زای ڕواندز، 33 هاووڵاتی مۆڵه‌تی دروستكردنی خانوویان پێدراوه، له‌گه‌ڵ 56 مۆڵه‌تی نۆژه‌نكردنه‌وه، هه‌روه‌ها 495 هاووڵاتیش مۆڵه‌تی گه‌یاندنی ئاو‌و كاره‌بایان وه‌رگرتووه”.
گووتیشی ” هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا یه‌ك حاڵه‌تی زه‌وی زێده‌ڕۆیی هه‌ڵگیراو هه‌بووه، 2 ڕاستكردنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی زه‌وی و پێدانی مۆڵه‌تی دروستكردنی 2 باڵه‌خانه‌ی بازرگانی، هه‌روه‌ها 39 پشتگیریی جۆراو بۆ هاووڵاتییان كراوه”.