شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕی خۆراك، ئاماژە بە چەند خۆراكێكی بەسوود دەكات بۆ بەهێزبوون و توانای بینینی چاو.
د. كامەران ڕەسوڵ، پزیشكی پسپۆڕی خۆراك، دەڵێت” لەم بابەتە تەندروستییەدا باسی ئەو خۆراكان دەكەین كە سوودێكی زۆریان هەیە بۆ چاوەكان، لەوانەش:
-بەربوومە كشتوكاڵییەكان وەك گێزەر، كاڵەك، قەیسی، شلیك، مانگۆ، پەتاتەی شیرین، توو و مزرەمەنییەكانی وەك لالەنگی، پرتەقاڵ و نارنج .
- گوڵە بەڕۆژە، چەرەزاتەكان وەك بادام، فستق و گوێز.
- بیبەری سوور بە كاڵی
- زەردێنەی هێلكە
- برۆكلی
- سەوزە گەڵا تۆخەكان وەك سپێناخ و كەلەرم
- گۆشتی سوور، گۆشتی باڵندە بەبێ چەوری
-پاقلەمەنییەكان وەك فاسۆلیا، نۆك، ماش و نیسك - ماسی سەلەمۆن
- كولەكەی زەرد

































































