ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كردەوە هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا ژمارەیەك هێرشیان ئەنجامداوە و ژمارەیەك لە چەكدارەكانی نزیك لە ئێران كوژراون.
ئەمڕۆ شەممە، 30ی كانووونی یەكەمی 2023ڕوانگەی بڵاویان كردەوە كە” هێزەكانی ئەمریكا زنجیرەیەك هێرشیان كردووەتە سەر گروپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێران و ئەوەش لە كاردانەوەی ئەو هێرشانەی ئەو گروپانە دەیكەنە سەر بنكەو بارەگاكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا”.
هەروەها هاتووە” بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەمریكا 9 هێرشی ئاسمانی كردۆتە سەر بارەگای گروپە چەكدارییەكان و هێرشەكان لەسەر سنووری عێراق سوریا لە ناوچەكانی ئەلبوكەمال ئەنجامدراوە و بارەگای ئەو گروپانە بە ئامانج گیراون كە هێرش دەكەنە سەر بنكەو بارەگاكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا”.
زیاتر بڵاوكراوەتەوە” بەهۆی هێرشەكانەوە زیاتر لە 20 چەكدار كوژراون و برینداربوون، كە چەكداری سوری و ئێرانیش لە ناو كوژراو و بریندارەكاندا هەیە”.

































































