” ئافرەتەكە خێزاندارە و سێ منداڵی هەیە”
ئەمڕۆ 21-12- ٢٠٢٣ لە سنووری ئیدارەی راپەڕین تەرمی ژنێک لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.
بە پێی زانیارییە بڵاو كراوەكان ئەو ئافرەتە خێزاندارە دایکی سێ منداڵە تەرمەكەی لە سنوری ناحیەی ژاراوە لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە.
هێزە ئەمنیەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕوداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.
بەپێی قسەی كەس و كاری ئەو ئافرەتە ” خۆی خنكاندووە”، بەڵام هێشتا لایەنی ئەمنی هیچ لێدوانێكیان لەمبارەوە نەداوە .