شەهلا رەشید- سۆران
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، ئاشكرای دەكات ” لە ڕووداوی ئاگركەوتنەوەی باڵەخانەیەكی سۆران، چەند كارمەندێكی بەرگری شارستانی بریندار بوون و تەندروستیان باشە.
ڕاید ڕەوەند مەغدید، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند” لە ڕووداوی ئاگركەوتنەوەی ئەو باڵەخانەی قەزای ناوەندی سۆران، لەكاتی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكە 8 كارمەندی بەرگری شارستانی بریندار بوون، بەشێكییان بەهۆی تەنگەنەفەسی لە ژێر ئۆكسجین بوون و یەكێك لە كارمەندەكانیش قاچی شكاوە”.
گووتیشی: ” خۆشبەختانە دوای گەیشتنیان بۆ نەخۆشخانەو چارەسەری پزیشكی تەندروستیان باشەو هەموویان ڕەوانەی ماڵەوە كرانەوە.

































































