بهختيار سهباح – زاری كرمانجی :
وەزیری نەوتی عێراق بە سەرۆكایەتی شاندێكی وەزارەتەكەی، گەیشتە هەرێمی كوردستان.
ئەمڕۆ یەكشەممە 12ی تشرینی 2023، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق بە سەرۆكایەتی شاندێك لە وەزارەتەكەی، بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێمی كوردستان گەیشتە گەیشتە هەولێر.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ئامانجی سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان خستەروو و گووتی “هاتووین گفتوگۆ بكەین لە بارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، تێگەیشتنی باش هەیە لەگەڵ حكومەتی هەرێم و هەروەها حكومەتی توركیا.”