یوسف كیلابی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدا و گوتی” پێویسته هه‌مان ئه‌و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پارێزگاكانی عێراق ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیش بكرێت”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی زیاتر روونیكردەوە ” تا ئێسته هه‌ندێك شت ناڕوون بوون، به‌ڵام هه‌مووی زۆر به باشی و ئه‌رێنی روونكرانه‌وه و تێپه‌ڕێندران”.
كیلابی زیاتر دواو و گووتی ” كه‌شێكی ئه‌رێنی له تاوتوێكردنی جێگیركردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له بانكه‌كانیش هه‌بوو، ته‌نیا خاڵێك تێیدا جێگه‌ی مشتومڕی بوو، ئه‌ویش له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و بانكه بوو كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌سه‌ر هه‌ژماره‌كه‌ی جێگیر ده‌كرێن”.

































































