زاری كرمانجی- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕ دەڵێت” ئەو كەسانەی كێشەی دروستبوونی بەردی گورچیلەیان هەیە ئاگاداری خۆیان بن.
د. ڕێباز هەمزە، پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ، بە زاری كرمانجی گووت” ئەوانەی كێشەی دروست بوونی بەردی گورچیلەیان هەیە لەو خواردن و خوارنەوانە خۆیان بپارێزن كە ئاماژەیان پێدەكەم، لەوانەش:
-گۆشت بە هەموو جۆرەكانیەوە
-خوێ
-چەرەزات
-جبسی پەتاتە
-سپێناخ، ڕیواس و چەوەندەر
-خواردنەوە گازییەكان
-چای ڕەش، قاوە و شوكولاتە.