مستەفا دۆلەمەری – بارزان:
بەرپرسی هۆبەی دارستانی بارزان، دەڵێت: هەر كەسێك دارێكی تەڕ ببڕێت بەپێی تەمەنی دارەكە سزا دەدرێت، سزاكەش پێبژاردنە تا زیندانیكردن.
رێبەر محەممەد، بەرپرسی هۆبەی دارستانی بارزان، بە زاری كرمانجی گوت: وەكو هۆبەی دارستانی بارزان هەوڵدەدەین پارێزگاری لە دارستان بكەین و لە هەمان كاتیشدا رووبەری دارستان زیاد بكەین، جا بەشێوەی سروشتی بێت یاخود دەستكرد.
بەرپرسی هۆبەی دارستانی بارزان، گوتیشی: لە دەڤەری بارزان ئەوانەی دار دەبڕن یاخود سەرپێچی دەكەن زۆر دەگمەنن، واتە زۆر بەكەمی ئەو حاڵەتانە دەبینرێن، بەڵام ئەگەر هاتوو كەسێك دارێكی تەڕی بڕی ئەوا بەپێی تەمەنی دارەكە سزا دەدرێت، سزاكەش لە پێبژاردن تا زیندانیكردنە.