مههدى محهممهد – زاری کرمانجی:
تا ئێستا 52 هاوپەیمانی ناویان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان تۆمارکراوە، کە لە نێویاندا پێنج هاوپەیمانێتی نوێی کوردستانی هەن.
هەیمان تەحسین، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕاگەیاند : “تا ئێستا ژمارەی تۆمارکراوی هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، گەیشتووەتە 52 هاوپەیمانی کە 32 یان نوێن و پێنج لەو هاوپەیمانێتییە نوێیانەش کوردین، دووانیان لە کەرکووک و ئەوانی تریش دابەشبوونە بەسەر نەینەوا و بەغدا و واست.”
دوای هەژدە ساڵ، لایەنە کوردستانییەکان بە هاوپەیمانێتی و لیستی جیا بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاى کەرکووک دەکەن.
هاوکات بەرپرسى کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکراشی دەکات، ناوی 296 پارت و لایەنی سیاسی لە کۆمیسیۆن تۆمارکراون کە لە نێویاندا 27 يان پارتی نوێین.
































































