پشتیوان کەریم -سۆران:
بەڕێوەبەری کاروباری هێزەکانی ناوەخۆ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند ” زیاتر لە 40 سەنتەر و رێکخراو و کۆمەڵە هەن لە سنوورەكەمان، كەچی تەنها 17 سەنتەرو رێکخراو کۆنفراسیان بەستووە، ئەم وادەیەش كە بۆیان دیاریكراوە، زۆر کەمی ماوە تەنها یەک هەفتە لەبەر دەستە بۆ ئەوانەی کە تا ئێستا کۆنفڕانسیان نەبەستووە”.
مقەدەم هەرێم فازڵ تەها، بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، روونیشیکردەوە: ” بەپێی یاسای ژمارە 18ی 93 کە تایبەتە بە کۆمەڵەکان لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆ، داوا دەکرێت ئەگەر پابەندنەبن هەڵبوەشێننەوە بەپێی رێنمایی دەبێت كۆنفڕانس ئەنجام بدەن و سەرۆك و دەستەی نوێ هەڵبژێرنەوە”.