زاری كرمانجی- سۆران:
پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی دووشه‌ممە راگه‌یاندرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممە 16ی7ی2023،ئاسمانی پارێزگاكانی ساماڵ دەبێت لە ئێوارەدا ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی کەم هەیە، لە سنووری پارێزگای کەرکووک و ناوچەکانی باشووری هەرێم کەمێک کاریگەریەکەی زیاتر دەبێت.
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه،پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه یان كه‌مێك نزم دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ .
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه” سبه‌ی دووشه‌م 17ی7ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ نزم بوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی
دهۆک: 40 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 44 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 42 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 41 پلەی سیلیزی
سۆران : 40 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 45 پلەی سیلیزی.