پشتیوان کەریم- سۆران:
بەڕێوەبەری پۆلیسی و دارستان و ژینگەی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: لەم وەرزەدا بەهۆی بڕینی داری تەڕ دوو هاووڵاتی کە داری تەریان بڕیبوو لە لایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران دەستگیر كراون.
ئەمیر خۆشەوی، بەڕێوەبەری پۆلیس و دارستانی ژینگەی سۆران، گوتیشی: هەر دوو حاڵەتەکە بەهۆی بڕینی داری تەڕ بووە و دوای دەستگیر كردنیان دراونەتە دادگا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.
مقەدەم ئەمیر خۆشەوی، دەشڵێ: هاووڵاتییانی سنوورەکەمان ئاگادار دەکەینەوە کە بڕینی داری تەڕ بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە، بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەکەین دوور بکەونەوە لەبڕینی داری تەڕ و ژینگەی ناوچەکە تێک نەدەن.