پشتیوان کەریم-سۆران:
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەزاری کرمانجی راگەیاند:” بە مەبەستی خزمەتکردنی زیاتری هاوشاریان پێنج پڕۆژەی دیکەیی خزمەتگوزاری لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەخرێنە واری جێ بەجێکردنەوە”.
هەژار حەکیم، گووتیشی:” پڕۆژەکان بریتین لە چاککردن و کۆنکریتکردنی رێگای کانی ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆر، پڕۆژەی دانانی تۆری ئاوی خواردنەوە بۆ چەند کۆڵانێک لە گەڕەكی نەهری لە قەزای ناوەندی ئیدارەی سۆران و دروستکردنی شەقامی نوێ و گەیاندنی خزمەتگوزاری و کۆنکریتکردن لە قەزای چۆمان بە بڕی 480 ملیۆن دینار، هەروەها دروستكردنی پارکێک لە گەڕەکی دیلمان لە قەزای ناوەندی سۆران لەسەر بوددجەی ئیدارەی سۆران، لە قەزای سیدەکانیش پڕۆژەی قیڕتاوکردن و چاککردنەوەی ڕێگەی سیدەکان – دەشتە هێرت ئەنجام دەدرێن”.