کنێر ئەنوەر تەمەر
قوتابی بەشی مێژوو قۆناغی چوارەم
جەنگە جیهانیەکان و جەنگی سارد بەتایبەت کە ڕویاندا ئەگەرچی لە نێوان دوو بلۆکی جیهانی بوو بەڵام بونە هۆکاری چەندین گرفتی ناوەخۆ و دەرەکی لەناو وڵاتاندا وەک داواکردنی سەربەخۆی و جیابونەوە، روبەروبونەوەی وڵاتان بە قەیرانی ئابوری و لێکهەڵوەشانەوە….
یەکێک لەو کێشانە کێشەی کشمیرە.
کشمیر گرنگیەکی زۆری هەیە لە ڕووی ستراتیژی دەکەوێتە ئاسیای ناوەڕاست لەگەڵ باشوری ئاسیا هاوسنورە، لە بەشی باکوری ڕۆژئاواشی وڵاتی ئەفغانستانە، لە ڕۆژئاوا و باشوری ڕۆژئاوای وڵاتی پاکستانە، لەباشوریش هاوسنورە لەگەڵ هیندستان.
کێشەی کشمیر یەکێکە لەو کێشە سیاسیانە ناوچەی باشووری ئاسیا، لە نێوان هەردوو دەوڵەتی هیندستان و پاکستان، کە بۆ زیاتر لەسەدەیەکه درێژەی هەیە، سەرەرای ئەوە جگە لەم دوو دەوڵەتە، وڵاتی چینیش لایەنێکی تری کێشەکەیە، ئەوەی کێشەکەی قوڵتر کردۆتەوە هەردوو لایەنی سەرەکی کێشەکە خاوەن هێزی ئەتۆمین، هەر یەک لەم وڵاتانە کشمیر بە موڵکی خۆی دەزانێت
بیانوی هیندستان:
• فەرمانرەوای کشمیر(هاری سینگ)خۆی داوای کردووە کشمیر بخرێتە سەر هیندستان.
• پەرلەمانی هەرێمەکە لەسالێ(1957)خۆیان بریاریان داوە بچنە پاڵ هیندستانەوە.
• لە ساڵی(1947) هیندستان چەندین پرۆژەی لە کشمیر جێ بەجێ کرد کە راستەوخۆ ئەم هەرێمە بەهیندستان بەسترێتەوە.
• کشمیر بۆ هیندستان لە ڕووی ستراتیژیەوە ناوچەیەکی زۆر گرنگە بۆ هیندستان، جونکە بەبەرزایی و چیای زۆر دەوری هیندستانی داوە، وەک قەلغانێک هیندستان ناتوانێت دەست بەرداری بێت.
• هەروەها لەبەر ئەوەی کشمیر ناوچەیەکی کشتوکاڵیە، هیندستانیش ناوچەیەکی پیشەسازیە بۆیە ئەم دوو بەشە تەواوکەری یەکتر دادەنرێن لە لایەن هیندستان.
بیانوی پاکستان:
• سەرچاوەی رووباری سند و لقەکانی کشمیر سەرچاوەی گرتووە گەر بێتو هیند دەستی بەسەر دابگرێت ئەوا پرۆژە ئاودێری و پرۆژە کارەبایەکانی پاکستان دەکەونە ژێر مەترسیەوە.
• پەیوەندیەکی بەهێز هەیە لە نێوان دانیشتوانی پاکستان و دانیشتوانی کشمیر، چونکە زیاتر (80% )دانیشتوانی کشمیر موسلمانن، ئەمە جگە لە لەیکچونی باری رۆشنبیری و کەلتوری..هتد.
• بەر لە دابەشکردنی نیمچە کیشوەری هیندی ئەوا کشمیر راستەوخۆ بە پاکستانەوە بەسترابووە و بازرگانی لەگەڵ پاکستان بە هێزیتربوو.
• پاکستان چەندین پرۆژەی خزمەت گوزاری و رێگاو بانی لە کشمیر دروست کردوە کە پەیوەندیەکانی کشمیری لەگەل پاکستان ئاسانترو توندو تۆڵتر کردووە.
هۆکاری تەنگەژەکە
1. هۆکاری ئابوری: دەوڵەمەندی، کشمیر لە ڕووی کشتوکاڵی و بەپیتی خاکەکەی بە کانزاکان، سێ ڕوبار لەناو کشمیر دا هەبوو کە کاریگەری کردبووە سەر کشتوکاڵ و لایەنی بازرگانی و گواستنەوە.
2. هۆکاری سیاسی: بەستنەوەی چوار وڵات بەیەکەوە هیندستان و چین و ئەفغانستان و پاکستان، سەرچاوە ئاویەکانی کشمیر دەڕژانە ناو پاکستان.
3. هۆکاری ئاینی: 80% ی خەڵکی کشمیر موسڵمان بوون 20% مەسیحی و هیندۆس و بوزی بوون، هاریسنگ سەرپەرشتی هیندۆسیەکانی دەکرد و موسڵمانەکانیش کە لەژێر دەسەڵاتی ئەودا بوون هەوڵی سەربەخۆییان دەدا بۆ ئەوەی وڵاتێکی ئیسلامی دروست بکەن لەم ناوچەیەدا، هیندستان دژی ئەو هەوڵانە بوو لەترسی ئەوەی ناوچەکانی تریش کە ئاینزای جیاوازن وەک هندۆسی و بوزی و مەسیحی داوای سەربەخۆیی و جیابونەوە نەکەن.
چارەسەری کێشەکە
تاکو ئێستا چەندین پێشنیارێک کراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کشمیر لەوانە:
1. پلانی دۆکسۆن ، پێشنیاری دابەشکردنی کشمیری کردبوو بە گوێرەی رووباری بنجاب.
2. دابەشکردنی کشمیر لەسەر بنەمای زمان.
3. دابەشکردنی کشمیر لەسەر بنچینەی ئایینی.
4. ناساندنی کشمیر وەک وڵاتێکی سەربەخۆ:
پاکستان ئامادەیە رازی بێت کشمیر بلکێنرێت بە هیندستان گەر گەلی کشمیریش رازی بێت،بەڵام ئەوا ئەو ئامادە نیە دان بەسەرخۆی کشمیر دابنێت.
هیندستانیش بەشێکی گەورەی خاکی کشمیری لەژێر دەستدایە و ئامادە نیە دەست بەرداری بێت.
5. ئەنجامدانی راپرسی و یەکلایکردنەوەی کێشەیە تاکو ئەمرۆ بێ چارەسەرکرن ماوتەوە و سوتەمنی یەکەمی کیشەکەش دانیشتوانی کشمیرن ،ناوناوە پێکدادان و ئاژاوەیان لەنێوان ئەم دوبەشە سەرەکیەی کشمیر سەرهەڵدەداتەوە کە ئەمرۆ ئەم کێشەیە بۆتە کارتێکی فشار هەر کاتێک بیانەوێت بۆ دروستکردنی پشێوی بەکاری دەهێنن.