زاری كرمانجی – سۆران :
بڕیارە سبەی كاتژمێر 10 و 30 خولەك لە بۆنەیەكی ئیداریدا بەرێوەبەرایەتی كارەبای سۆران بكرێتەوە .
عەقید وەهاب، بەرێوەبەری پۆلیسی كارەبای سۆران، بە زاری كرمانجی گووت ” دوای ئەوەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هاتە كایەوە و لە لایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان بە تایبەتی جەنابی سەرۆكی حكومەت گرنگییەكی تایبەت بە سنووری ئیدارەی سۆران درا، لەم چوارچێوەیەش تەواوی ئەو دامەزراوانەی پێویستە گەشەیان پێ بدرێت بۆ شۆڕبوونەوەی دەستڵات لە پێناو خزمەتكردنی هاووڵاتییان دارشتنی نوێیان بۆ كرا، بۆیەش سبەی بە فەرمی بەرێوەبەراتی پۆلیسی كارەبای سۆران دەكرێتەوە لە پێناو خزمەتی زیاتر”.
ئەركی پۆلیسی كارەبای سۆران، پاراستنی دامەزراوەكانی كارەبا و بگۆڕەكان و نەهێشتنی زێدەڕۆییە لەسەرتۆڕەكانی كارەبا.