پشتیوان كەریم- سۆران:
سەرباز باڵەكی، سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بەزاری كرمانجی راگەیاند: “ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەبازاری زێڕنگران لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران، نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ بەجێگیری ماوەتەوە، هاوكات هەر ئۆنسەیەك زێڕیش بە 1978 دۆلاری ئەمریكی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
نرخی سەرجەم مسقاڵەكانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەن.
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 477 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 438 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت .
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 418 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 358 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.