زاری كرمانجی-خەلیفان
لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران، دەستكراوە بە چاككردنەوەی قۆرت و چاڵەكانی رێگای سەرەكی (سپیلك-شانەدەر) لە سنووری ناحیەی خەلیفان.
لەمبارەوە هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” دەستكراوە بە قیڕتاوكردنەوەی بەشێك لە شوێنە تێكچووەكانی ڕێگای سەرەكی (سپیلك _ شانەدەر) لە ناحیەی خەلیفان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران”.
گووتیشی: ” لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، كارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان بەردەوامیان هەیە، بۆ نۆژەنكردنەوەی رێگاوبانەكان و لابردنی ئاستنگەكانی بەردەم هاتووچۆ.