مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
بەرپرسی فەرمانگەی کارەبای مێرگەسۆر، بۆ زاری کرمانجی گووتی:” هەر هاوبەشێکی کارەبا ئەگەر نزیکەی سێ ملیۆن دینار قەرزاردار بوو، ئاگادار دەكرێتەوە سەردانی بنکەی کارەبا بکات، ئهگهر قەرزەكەی نەگەڕێنێتەوە یان نەیكات بەقست كارەباكەی دەبڕدرێت، بە شێوەیەكی گشتیش هاوبەشانی کارەبا بە رێژەیەکی زۆر پابەندن بە گەڕاندنەوەی قەرزهكانیان.”
بەیان قادر، بەرپرسی فەرمانگەی کارەبای مێرگەسۆر، گووتیشی:” هەر شتێک پێویست بێت ئەنجامی دەدەین بۆ ئەوەی لە ماوەیەكی نزیكدا پێوەری زیرەك ببەسترێت و رێکارەکانیش تەواو کراون.