دەزگای زاری كرمانجی
  • دەستپێک
  • کوردستانى
    مەسرور بارزانی: بڕیاربەدەستانی بەغدا باوەڕیان بەفیدراڵیزم نییە

    پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان زمانی هەڕەشە و سەربازی لەلایەن بەغداوە رەت دەکەنەوە

    مەسرور بارزانی: لەسەر بنەمای دەستوور داکۆکی لە مافەکانمان دەکەین

    بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

    بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

  • عێراقی
    هۆشیار زێباری و محەمەد شیاع سودانی تاوتوێی پەیوەندیەكانی هەولێر و بەغدا دەكەن

    ئەنجوومەنی دادوەری عێراق هەمووان پابەندی دەستووربن

    حەشدی شەعبی : هێزەكانی لیوای ٧٢ لە جورف سەخر جێگیر كران

    قاچاخچێتی نەوت ساڵانە ٢ ملیار دۆلار زیان بە عێراق دەگەیەنێت

  • جیهانى
    دەوڵەمەندترین پیاوی ئەوروپا خانەنشینی تا تەمەنی ٩٥ ساڵ دوادەخات

    ئیدارەی ترەمپ تاوتوێی بەئامانجگرتنی سەركردە باڵاكانی ئێران دەكات

    ئەمازۆن سەرەتای ٢٠٢٧ خزمەتگوزارییێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

    پاكستان كوژرانی پێنج چەكداری تاڵیبانى لە پێشاوەر راگەیاند

  • وتار
    بڕیارەکانی زەیدی دوژمنانەن و بۆ سنووردارکرنی دەسەڵات و مافی خەڵکی هەرێمی کوردستانە

    کۆتایی کۆماری کوردستان مەهاباد-١٩٤٦

    کۆتایی کۆماری کوردستان مەهاباد-١٩٤٦

    گرنگی پاراستنی زمانی کوردی بۆ نەوەی داهاتوو

    بە خوێن پارێزگاری لە هەرێم دەکەین

    بە خوێن پارێزگاری لە هەرێم دەکەین

    کوردستان خۆی ناچەمێنێت

    کوردستان خۆی ناچەمێنێت

    برینێك لە جەستەی كورد؛ كاتێك ناكۆكی ناوخۆیی میرنشینە كوردییەكانی كردە نێچیری داگیركەران

  • ڕاپۆرت
    خواردنی مێوژ سوودی چییه‌ بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ؟

    مێژووی گوندی رۆست

    مێژووی گوندی رۆست

    پرسی كورد لە كۆنفرانسی لۆزان ٢٢ـی نۆڤەمبەری ١٩٢٢

    شەپۆلی ناڕەزایی لە سلێمانی دژی هەوڵەكانی جیابوونەوە ؛ پاراستنی قەوارەی هەرێم ئەركێكی نەتەوەییە

    عەبدولكەریم قاسم و شۆڕشی ئەیلوول

    عەبدولكەریم قاسم و شۆڕشی ئەیلوول

    شۆڕشی گوڵان ( ٢٦ـی گوڵانی ١٩٧٦)

    شۆڕشی گوڵان ( ٢٦ـی گوڵانی ١٩٧٦)

  • دیمانە
    مەحموود محەمەد: زەمینە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتی خۆش دەکەین

    ئیدارەی سۆران پێویستیی بە دامەزراندنی مۆزەخانەی بەپەلەیە

    عەلی جەلال: قاتی مەرەز ڕازێكی مۆدێرنە لە بەرگی گشت تەمەنەكاندا

    ئیڤان جانێ‌: دەڤەری سۆران نموونەی جوانی و پێكەوە ژیانە

  • ئابوورى
    نرخی دۆلار و زێڕ گران بوو

    نرخی دۆلار و زێڕ گران بوو

    یەكگرتنی SpaceX و Tesla هەنگاوێكی نوێ بەرەو داهاتووی تەكنەلۆژیا

    لە سۆران نرخی مریشکی زیندوو دابەزی 

    لە سۆران نرخی مریشکی زیندوو دابەزی 

    نرخی دۆلار و زێڕ بەرز بوونەوە

    نرخی دۆلار و زێڕ بەرز بوونەوە

  • وەرزشی
    بەیاننامەیەك لە یانەی هەولێر لەبارەی ئەو هێرشەی كرایە سەریان

    سەرۆک شارەوانی نیۆیۆرک تووشی پێکان بوو

    سەرۆک شارەوانی نیۆیۆرک تووشی پێکان بوو

    کوڕە کوردێک بووە باشترین یاریزانی کیشوەری ئاسیا

    وەک باشترین گۆڵپارێزی خولی نایابی سۆران دیاری کرا

  • تەندروستى
    سۆران: بەردێكی گەورە لە میزڵدانی هاووڵاتییەك دەرهێندرا

    دەرمانی گیایی لەنێوان بەرپرسیارێتیی مرۆیی و چاوچنۆکیی بازرگانیدا

    دوای ١٥ ساڵ ته‌نێك لە ڕیخۆڵە کوێرەی پیاوێکی ئیتاڵیدا دۆزرایەوە

  • كۆمه‌ڵايه‌تى
    دوای 20 ساڵ لە جیابوونەوە؛ دوو هاوسەری بەتەمەن جارێكی دیكە هاوسەرگیرییان كردەوە

    باوكێك كچەكەی لە نهۆمی پێنجەمی باڵەخانەیەكەوە فڕێ دایە خوارەوە و كوشتی

    بۆچی ئافرەتان لە پیاوان زیاتر تووشی ئازار دەبن ؟

    هونەری بێدەنگیی پێکەوەیی

    هونەری بێدەنگیی پێکەوەیی

  • هەمەڕەنگ
    شڤان پەروەر داوا دەكات لە هەر چوار پارچەی كوردستان بۆ پاڵپشتی لە باشوور خۆپێشاندان بكەن

    واتسئەپ تاقیکردنەوەی دروستکردنی ستیکەری دەنگی دەکات

    ئەوروپا پلانی ٥٠ ملیار یۆرۆیی بۆ بەهێزکردنی تەکنەلۆژیای داهاتوو ڕادەگەیەنێت

    گەڕانێکی زانستی بۆ دۆزینەوەی ژیان لە گەردوونی بێکۆتاییدا

  • هەفتەنامە
    هۆشداریی پزیشکێک: زۆرخواردنی پەتاتەی سوورکراوەی لەقوتوونراو مەترسییە بۆ دڵ و پەستانی خوێن

    لەم بەنزینخانانەی ئیدارەی سۆران بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت

    خۆڵبارین دەست پێ دەكاتەوە

    خۆڵبارین دەست پێ دەكاتەوە

    کەی تەکنەلۆژیای G6 بە دەستمان دەگات و تایبەتمەندییەکانی چین

No Result
View All Result

Home وتار

سەد ساڵەی پەیمانی لۆزان و كاریگەرییەكانی بەسەر كورد

4 ساڵ له‌مه‌وپێش
سەد ساڵەی پەیمانی لۆزان و كاریگەرییەكانی بەسەر كورد
152
VIEWS
Share on Twitter

نووسینی: كۆچەر عەبدوڵرەحمان
قوتابی قۆناغی سێ – بەشی مێژوو/ فاكەڵتی ئاداب/ زانكۆی سۆران

لە دوای جەنگی یەكەمی جیهانی وڵاتانی سەركەوتوو چەندین رێككەوتننامەی جۆراوجۆریان دەربارەی پرسە هەڵپەسراوەكانی جیهان خستە بەر باس، یەكێك لەو پەیماننامانەی كەوا تاكو ئێستاش كاریگەری زۆری بەسەر جیهاندا ماوە پەیمانی لۆزان بووە، جێگەی باسە پەیماننامەی لۆزان سەد ساڵ بەر لە ئێستا واتە لە (٢٤ی تەمموزی١٩٢٣) لە نێوان وڵاتانی سەركەوتووی جەنگ ئەنجامدرا، لۆزان شارێكی سویسرایە، بۆ یەكەمجار وڵاتانی رۆژئاوا و زڵهێزەكان لەگەڵ توركیای نوێ كەوتنە گفتوگۆ و دانیشتنەوە، لە ئەنجامی ئەمەدا (عیسمەت ئینۆنۆی) سەرۆك وەزیرانی توركیا وەك نوێنەری حكومەتی توركیا بەشداری تێدا كرد، یەكێك لەو كێشانەی باسی لێوە كرا كێشەی ویلایەتی موسل بوو، كەوا لە نێوان توركیا و عێراق (بەریتانیا) لە دوای جەنگی لە نێوانیان سەرهەڵدا، هاوكات كوردیش وەكو رەگەزێكی ویلایەتی موسڵ كەوتە ناو ئەم كێشیەوە. لە دوای سەد ساڵ و بە دیاریكراوی لە (٢٤ی تەمموزی ٢٠٢٣) كۆتای بەم رێككەوتنامەیە دێت، لێرەدا چەندین بۆچوون و هەڵوێستی جۆراوجۆر لەلایەن سیاسی و مێژوونووسانەوە دەخرێتەروو، بەتایبەت دوای تەواوبوونی ماوەكەی، ئایا كێشەی ویڵایەتی موسڵ هەر وەكو خۆی دەمینێتەوە ؟، یاخو گۆڕانكاری بەسەر دێت، چونكە چەندین سیناریۆی جۆر بە جۆر دەخرێنەروو بەتایبەت توركیا چەند جارێك لەسەر زاری بەرپەسەكانی هەرەشەی گەڕانەوەی كردووە، یان گۆڕانكارییەكی دیكە لەسەر ئاستی ناوچەكە و جیهان روودەدا، هەڵبەتە ئەمانە هەمووی جێگەی مشتومرن بە دیاریكراویش پرسی (دۆزی) كورد لەم نێوەندەدا باسوخواسی زۆری لەسەر دەكرێت، لێرەدا هەوڵدەدەین باس لە چەند رەهەندێكی جۆر بە جۆری ئەو پرسە بكەین.

ئەم رێكەوتننامەیە لە دوو خولی دانیشت و گفتوگۆ پێكهاتبوو، خولی یەكەم: لە ڕێكەوتی (٢٠تشرینی دوومی١٩٢٢بەسترا و لە٣١ كانوونی دووەمی١٩٢٣) كۆتایی بە كارەكانی هات.
خولی دووەم: لە ڕێكەوتی(٢٣ نیسانی١٩٢٣ و لە ٢٤ تەموزی١٩٢٣) كۆنگرەكە كۆتایی هات. ئەم پەیماننامەیە چەندین برگەی لەخۆگرتبوو لە برگەكانی ( ٣٧_٤٥ ) باسی مافی كەمە نەتەوەكانی چوارچێوەی دەولەتی عوسمانی دەكرد كە توركیا وابڕیاری بوو مافی ئازادی زمان و ئاین و رۆژنامەگەری و بازرگانی و چالاكی سیاسی بە گەلانی ژێردەسەلاتی خۆی بدات. ئەم پەیماننامەیە بە غیابی كوردبوو لەكاتێكدا لەمەوە ویلایەتی مووسل خرایە سەر عێراق. ئەوەی جێگای باسە، كریزۆن لە پاشەكشەكردن لە بەندەكانی سیڤەر ئامادەیی دەوڵەتی بەریتانیای دەربڕی بە مەرجێك توركیا ببێتە ئەندام لە كۆمەڵەی نەتەوەكان دا ، بەمەش دەیویست توركیا لە رووسیا دووربخاتەوەو بەرژەوەندیەكانی خۆی لە رۆژهەلاتی ناوەراست دڵنیابكاتەوە ،بەریتانیا هەرگیز مەبەستی دامەزراندنی دەولەتی كوردی نەبووە، بەلكو پەیمانەكە بۆ دانان و چەسپاندنی نەخشەیەكی سیاسی تازە بوو، پێویست بوو توركیا دانی پێدابنێت.

لە پەیمانی سیڤەردا هاوپەیمانەكان بە شێوەیەكی یەكلاكەرەوە دەیان ویست دەوڵەتی عوسمانی تەواو لاواز بكەن و سنوورەكەی لە ئەستەنبۆل دا بهێڵنەوە. لەهەمان كاتدا حكومەتی كەمالی نوێش لە توركیا هەوڵی چارەسەری كێشەكانی لەگەل ئیتاڵیا و فەرنسا ئەدا. ئەوەی لە پەیمانی لۆزان دا كێشە بوو، ئەوەبوو ئایا ویلایەتی مووسڵ بخرێتە سەر توركیا یان بخرێتە سەر دەوڵەتی نوێی عێراقی سەر بە ئینتدابی بەریتانیا؟ لەگەڵ ئەمەش دا توركیا بە مافی خۆی دەزانی و چەند پاساوێكی سیاسی وئابوری هەبوو تاكو ویلایەتی مووسل بخاتە سەر دەوڵەتەكەی، بەڵام كریزۆن نوێنەری بەریتانیا ئەم پاساوانەی توركیای رەت كردەوە و لەم بابەتەدا هیچ ڕەچاوی خواستی كورد نەكرا،لەگەڵ ئەمەشدا مستەفا كەمال ئەتاتورك توانی رووبەرووی بەریتانیا ببێتەوە و هاوپەیمانی لەگەل یەكێتی سوڤیەتی ببەستێت.

سەرەتا دەبێت بزانین مەبەست لە بەستنی ئەم كۆنگرەكە چی بوو ؟ باسكردنی كێشەكانی نێوان توركیا و یۆنان و بەستنی ڕێكەوتنێكی نوێی ئاشتی بوو لەگەڵ توركیای نوێ بۆ ئەوەی پەیمانی لۆزان شوێنی پەیمانی سیڤەر بگرێتەوە، لەم كۆنگرەیەدا گەلێك بابەتی تایبەت بە كێشە ناوچەیی و سیاسییەكان و چارەسەركردنی كێشەی موسڵ و سیستمی تەنكە دەریایییەكان و كێشەی سیستمی ئیمتیازی بێگانە و كێشە ئابووری و دارایییەكانی وەك قەرزی گشتی عوسمانی و پاراستنی بەرژەوەندی ئابووریی بێگانە خرانە بەر باس و گفتوگۆ.

ئایە ئەم رێككەوتننامەیە باس لە چارەنووسی كورد كرا یاخو نا ؟
بێگومان ئێمە ناتوانین باس لە پەیمانی لۆزان بكەین، ئەگەر نەگەڕێینەوە بۆ سیڤەر (١٩٢٠)، كە لە سیڤەردا دەوڵەتە هاوپەیمانەكان بەشێوەیەكی یەك لاكەرەوە ئەیانویست دەوڵەتی عوسمانی تەواو لاواز و پەرتەوازەی بكەن، تەنانەت ئەو دەوڵەتە لەسنوری ئەستەنبوڵدا بهێڵنەوە، واتە بەشێوازێك پەرتی بكەن، هەموو ناوچەكانی لێ جیابكەنەوە ئەمەش بەتایبەتی لەلایەن ئەو هێزەی كە تازە دروست بوو پێشتر بزوتنەوەی كەمالی بوو و تازە دەوڵەتی توركیایان پێكهێنابوو بەسەرۆكایەتی ئەتاتورك، قبوڵ نەدەكرا، لەبەر ئەوە بە بەردەوامی هەوڵی یەك لایی كردنەوەی كێشەكان لەگەڵ ئیتاڵیا و لەگەڵ فەرەنسادا، ئەوە بوو جەنگی یۆنانی دەست پێكرد و سەركەوتنی بەدەست هێنا، بێگومان هەموو ئەمانە وایان كرد بەریتانیا بەخۆیدا بچێتەوە و ئەوە بوو ئەو پەیماننامەیە هاتە ئاراوە و سەر لە نوێ‌ پێداچوونەوە بە پەیماننامەی سیڤەردا كرا و بەوكارانەی پێشتر لەگەڵ دەوڵەتی ئەستەنبوڵ كە دەوڵەتی سوڵتان بوو ئەو زەمانە كرابوو.

كێشەیەكی سەرەكی لەم پەیماننامەیەدا كێشەی ویلایەتی موسڵ بوو، ئایا موسڵ ئەبێ‌ بخرێتە سەر توركیا یاخود ئەبێ‌ سەربەو دەوڵەتە نوێیە بێت كە ناوی عێراقە لەژێر ئینتیدابی بەریتانیا؟ توركیا كۆمەڵێك پاساوەی گرنگی خۆی هەبوو لەڕووی دیموگرافیاوە، لەڕووی دانیشتوانەوە توركەكان پێیان وابوو زۆرینەی دانیشتوانی ناوچەكانی ویلایەتی موسڵ بریتین لە كورد و تورك بۆیە ئەمە پاساوێكی بەهێزە تا بخرێتە سەر دەوڵەتی توركیا، هەروەها پاساوێكی تری ئابووریشیان هەبوو كە بریتی بوو لەوەی بازرگانی و ئابووری ناوچەكانی ویلایەتی موسڵ زیاتر لەگەڵ رۆژهەڵاتی ئەنادۆڵدایە، واتە لەگەڵ باكووری كوردستاندایە ئەمەش خاڵێكی تر بوو كە كاریان لەسەر ئەكرد، پاساوێكی تری یاساییان هەبوو توركەكان ئەویش ئەوە بوو ئەیانوت ویلایەتی موسڵ لەكاتی جەنگدا داگیرنەكراوە، بەڵكو لە دوای كۆتایی هاتنی جەنگس، واتە ئاگربەستی مۆندۆرس (١٩١٨) لەو كاتەوە ئەو ویلایەتە خراوەتە سەر عێراق واتە بەریتانیا هاتووە داگیری كردووە كە ئەمە پێشتر ویلایەتێكی عوسمانی بووە، لەرووی مافی چارەی خۆنووسینیشەوە پاساوێكی تریان هەبوو، ئەویش ئەوەبوو كە كوردەكان هاوسۆزی ئاینیان لەگەڵ توركەكاندا هەیە.

بۆیە عیسمەت ئنیۆنۆ هەموو ئەمانەی خستە بەردەم كریزون كە لەو كاتەدا نوێنەری دەوڵەتی بەریتانی بوو، هەموو ئەمانە پاڵپشتن بۆ ئەوەی ویلایەتی موسڵ بخرێتە سەر دەوڵەتی توركیا، بەڵام لەبەرانبەر ئەوە پاش دوو مانگ كریزۆن وەڵامی ئەم پاساوانەی دایەوە سەبارەت بەدیموگرافیا ئەوەی راگەیاند زۆرینەی ناوچەكانی ویلایەتی موسڵ كوردن نەك تورك، هیندوئەورپین ئەمەش لەڕووی نەژادەوە لەگەڵ توركەكاندا بێگومان جیاوازن، لەڕووی ئابووریشەوە ئەوەی خستیبووەڕوو ناوچەكانی ویلایەتی موسڵ زیاتر لەگەڵ ناوەڕاست و باشووری عیراقدایە واتە لەگەڵ ئەو دەوڵەتەدایە كە بەریتانیا ئەیەوێت، لەڕووی مافی چارەی خۆنووسینیشەوە توركیا ئاماژەی پێكردبوو كوردەكان ئەیانەوێت لەگەڵ توركیادابن، ئەم ئەوەی راگەیاند كە هەر لەسەرەتای سەدەی نۆزدەوە كوردەكان بەبەردەوامی لەشۆڕشدابوون بەرانبەر بەدەووڵەتی عوسمانی تا جەنگی جیهانی، ئەمەش بەڵگەیەكی بەهێزە كە وا لە بەریتانیا ئەكات دەستبەرداری ویلایەتی موسڵ نەبێت، چونكە كوردەكان بەكرداری نایانەوێت بخرێنە ژێر دەسەڵاتی ئەو دەوڵەتە نوێیەی كە پێی ئەوترێت توركیا، بەڵكە ئەیانەوێت لەگەڵ عیراقدا بژین، لەڕووی یاساییشەوە پاساوێكی تری توركەكان بوو، دەوڵەتی بەریتانی پێی وابوو ئەبێ‌ بخرێتە سەر عێراق، چونكە بەفەرمانی كۆمەڵەی نەتەوەكان ئەوكاتە بەفەرمی لەژێر ئینتیدابی بەریتانیا بوو، هەر كاتێكیش هەر هەنگاوێك ئەنرێت ئەبێ‌ بەرەزامەندی كۆمەڵەی نەتەوەكان بێت بۆیە ئەمە گرنگترین ئەو پاساوانە بوون هەریەك لە دەوڵەتی توركیا و بەریتانیا بۆ یەكلایی كردنەوەی چارەنووسی كێشەی ویلایەتی موسڵ ئەیانخستە روو، ئێمە لێرەدا ئەوە بەدی ئەكەین، ئەوەی غیابی هەیە، ئەوەی هەژماری بۆ ناكرێ‌ بریتییە لە كورد. ئەوە‌ی پەیوەست بێت به ‌كورد لەم ڕێككەوتنامەیەدا، بەشێوەیەكی گشتی ئەم رێككەوتنامەیە گەلە كۆمەكیەك بوو لە كورد كرا.

ئەنجامدانی ئەم رێكەوتننامەیە چەندین هۆكاری گرنگی لەپشتەوە بوو؟
گرنگترینیان ئەمانەبوون: یەكەم پێداچوونەوە بوو بەمادە و بڕگەكانی پەیمانی سیڤەر كە لە (١٠ی ئابی ١٩٢٠) لەنێوان وڵاتانی سەركەوتووی جەنگی جیهانی یەكەم واژۆ كرابوو.
دووەم: پێداچوونەوە بەسنووری دەوڵەتی عوسمانی ئەو دەوڵەتەی كە لە جەنگی یەكەمی جیهاندا شكستی خوارد و ناوچەكانی بووبوونە جێگای چاوتێبڕینی وڵاتانی سەركەوتوو لەجەنگدا، سەركەوتنی دەوڵەتی نوێی توركیا كە لەسەر دەستی ئەتاتورك ئەو مانایەی وەرگرت كە لێرە بەدوا كۆماری توركیا بەهیچ جۆرێك دەوڵەتی عوسمانی نییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا باشترین دەوڵەتە شوێنی دەوڵەتی عوسمانی بگرێتەوە، وڵاتانی سەركەوتووی جەنگەكان لەبەرچاو بگرێت.
سێیەم: ئاوەڕدانەوە لەو گەل و هێزانەی كە لەپەیمانی سیڤەردا رەچاوی مافەكانیان كرابوو، بەڵام دوای ئەو پەیمانە دژایەتی بەرژەوەندی وڵاتانی سەركەوتووی جەنگیان كرد،
چوارەم: چارەسەركردنی كێشەی ویلایەتی مووسڵ لەنێوان دەوڵەتی توركیای نوێ‌ و دەوڵەتی عێراق و حكومەتی بەریتانیا، ئەم رێكەوتننامەیە بۆ قسەكردنی چەندین هێز و لایەن بەسترا، بۆیە خۆی لەچەندین بڕگە و مادەدا بینییەوە.

ئەم پەیماننامەیە قازانجی بۆكئ تێدا بوو؟
ئەم پەیماننامەیە قازانجی بۆ توركیا تێدابوو، چونكە فەرنسا بە شێوەیەكی یاسایی و فەرمی دەستبەرداری سوریا بوو، هەروەها كێشەی نێوان توركیا و یۆنانیش چارەسەر كرا، ئەوەی زەرەرمەند بوو تەنها كورد وئەرمەن بوو، چونكە نەیانتوانی گیانێكی سیاسی بۆ خۆیان دابمەزرێنن و ببنە خاوەن ولاتێكی سەربەخۆ بۆ خۆیان، بەلام توركیا هەر بە خەونی ویلایەتی مووسڵەوە بوو، بۆ ئەم مەبەستەش پەیوەندی لە گەل كوردەكان بەستا بە تایبەتی شێخ محمود و توانی خۆی لە كورد نزیك بكاتەوە و سوپای بۆ چیای حەمرین لەسەر سنورەكان نارد و زەمینەسازی بۆ راپەرینی كوردان كرد ،لێرەدا توركیا سوودی لەلایەنی ئاینی و هەستی ئاینی كوردەكان بینی، چونكە پێیان وابوو كە كورد و توركی موسلمان دەتوانن دژی بەریتانیا ناموسلمان بوەستن، بەڵام ئەوەی كوردی نیگەران كردبوو دروستكردنی دەوڵەتێكی مەسیحی بوو بۆ ئەرمەنیەكان، چونكە بەشێك لە كوردەكان لەلایەنی عوسمانیەكانەوە ماڵ و مولكێكی زۆری ئەرمەنیەكان پئ بە خشرابوولە كاتی جینۆسایدی ئەرمەنەكان، ئەگەر دەوڵەتێك بۆ ئەرمەن درووست ببێت، پێویستە كورد ئەو ماڵ و موڵكەی پێبداتەوە كە پێشتر بەدەستیان هێنابوو.

چارەنووسی گەلی كورد بە پێی پەیماننامەی لۆزان چی بەسەر هات؟
لە كۆتاییدا ئەوەی پێویستە بگووترێت، چارەنووسی گەلی كورد بە پێی پەیماننامەی لۆزان لە دەولەتی تازەی توركیادا توایەوە، هەرچەندە شۆرشێك لەلایەن كوردەكانەوە لەدژی ئەم پەیماننامەیە ئەنجامدرا، بەڵام لەكۆتاییدا هەر شكستیان هێنا. هەروەها هەموو ئەو دەسكەوتانەی حكومەتی توركیا بەدەستی هێنا لەسەر خاك و رەنجی كوردانی باكووری كوردستان بوو، كەتوانی هەموو سنوری دەولەتەكەی لە نفوزی دەولەتانی تر بپارێزێت و بناغەی حكومەتێكی بەهێز لە ئەنقەرە دابمەزرێنێ، لەهەمان كاتدا كوردیش نەیتوانی سوود لە ناكۆكی نێوان لایەنەكانی پەیماننامەكە وەربگرێت و لە قازانجی خۆی بیقۆزێتەوە، چونكە كوردەكان خاوەنی سەركردە و دەسەڵاتێكی یەكگرتوو نەبوون، نەیانتوانی پلان بۆ پاشەرۆژی خۆیان دابرێژن.

خاڵێكیتر لە ئەنجامەكانی ئەم وتارەدا بەدیدەكەین، ئەوەیە كە لۆزان باسی كورد و ئەرمەن و سیڤەری نەكردووە، بەڵام ناوەرۆكەكەی هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی سیڤەر بوو، تەنانەت لەو رێكەوتننامەیەدا، ئەوەندەی قازانجی گرووپە ناموسڵمانەكانی تێدابوو، ئەوەندە قازانجی كەمینە مووسڵمانەكانی تێدا نەبووە. بۆ نموونە لە پەیمانی لۆزاندا كورد جگە لەوەی وەكو نەتەوە ناوی نەهاتووە، ئەوا دانیشی پێدا نەنراوە، تەنانەت وەكو كەمینەیەكی بچوكیش لەتوركیا دانی پێدانەنراوە، چونكە یەكێك لەخاڵەكان ئەوەیە كە دەبێت توركیا مافی زمانەوانی و مافی كەمینە ناموسڵمانەكان دابین بكات، لەبەر ئەوە كورد موسڵمانە ئەم خاڵە نایگرێتەوە، تەنانەت خوێندنی زمانی كوردیشی بۆ كورد نەسەلماندوە، هیچ بۆچوونێكی دیاریكراو سەبارەت بەمافە سیاسییەكان بۆ كورد بەرجەستە نەبووە، لۆزان وەك ئەوە باسی كوردی كردووە وەك ئەوەی كە نەبێت، تەنانەت ئەرمەنەكان هەلومەرجیان باشتربووە، چونكە ئەوان وەكو كەمینەیەكی ئاینی لەتوركیا دانیان پێدانراوە.

لیستی سەرچاوەكان:
١-مێژووی هاوچەرخی تورك نوسینی دكتۆر یاسین سەردەشتی چاپی دووەم/سلێمانی ( ٢.١١ )
٢-كوردستان چۆن داگیر كراو دابەش كرا نووسینی سەلام ناوخۆش چاپی دووەم ( ١٤٢١_٢٠٠٠ )
٣-مەسەلەی كوردستان نێوان ململانێ تورك و ئینگلیز نوسینی سەلام ناوخۆش.
٤-https://lvinpress.com/34143/
٥-https://www.kurdipedia.org/default.aspx?q=200908131311121952&lng=1
٦-https://wishe.net/dreja.aspx?Jmare=746&Jor=1
٧-https://zaniary.com/blog/60a07a9d2f63f/%D9%BE%DB%95%DB%8C%D9%85%D8%A7%D9%86%D9%86%D8%A7%D9%85%DB%95%DB%8C-%D9%84%DB%86%D8%B2%D8%A7%D9%86

Previous Post

سەرۆكی شارەوانی چۆمان كاری پاككردنه‌وه‌ ده‌كات

Next Post

سایكۆلۆژیای سیاسەت

Next Post
سایكۆلۆژیای سیاسەت

سایكۆلۆژیای سیاسەت

Stay Connected test

  • 24k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest
قەوارەی كوردستان لە خوێن و ئاڕقەی پێشمەرگە دروستكراوە نەك كارتۆن

ئازار 28, 2023
پێگەی دەستووریی دامەزراوە یاسادانەرەكان لە كاتی پەككەوتنی سیاسیدا

حوزه‌یران 7, 2026
ڕێزلێنانێكی مێژوویی و هەنگاوێك بەرەو بەهێزكردنی پێگەی دیپلۆماسی

تەممووز 8, 2026
چیرۆكی فەرهاد و شیرین

چیرۆكی فەرهاد و شیرین

تشرینی یەکەم 13, 2026
دەستپێشخەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کاردانەوەی ئەرێنی ھەبوو

0
سەرۆک بارزانی: دەبێت بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان نەمێنن

بەغدا شەوێكی پڕ لە مەترسی بەڕێكرد

بەغدا شەوێكی پڕ لە مەترسی بەڕێكرد

0
پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جه‌ژنا چله‌یا هاڤینێ یا كوردێن ئێزیدی

پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جه‌ژنا چله‌یا هاڤینێ یا كوردێن ئێزیدی

0
مەسرور بارزانی: بڕیاربەدەستانی بەغدا باوەڕیان بەفیدراڵیزم نییە

مەسرور بارزانی: بڕیاربەدەستانی بەغدا باوەڕیان بەفیدراڵیزم نییە

تشرینی دووەم 26, 2026
پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان زمانی هەڕەشە و سەربازی لەلایەن بەغداوە رەت دەکەنەوە

پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان زمانی هەڕەشە و سەربازی لەلایەن بەغداوە رەت دەکەنەوە

تشرینی دووەم 26, 2026
مەسرور بارزانی: لەسەر بنەمای دەستوور داکۆکی لە مافەکانمان دەکەین

مەسرور بارزانی: لەسەر بنەمای دەستوور داکۆکی لە مافەکانمان دەکەین

تشرینی دووەم 26, 2026
بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

تشرینی دووەم 26, 2026

Recent News

دەربارەى ئێمە

دەزگای زاری كرمانجی، دەزگایەكی سەربەخۆی رۆشنبیریی و راگەیاندنە، لە 19/6/2005 لە شاری سۆران دامەزراوە. ئەم دەزگایە لە چەند بەشێكی جیاجیا پێكهاتووە و لەسەر بنەمای بێلایەنی و پیشەیی بوون مامەڵە لەگەڵ رووداوەكان دا دەكات. بەشەكانی دەزگای زاری كرمانجی پێكهاتوون لە رۆژنامەیەكی سیاسی- كۆمەڵایەتی هەفتانە بەناوی (زاری كرمانجی)، كە هەموو رۆژانی سێشەمە دەردەچێت.

  • کوردستانى
  • عێراقی
  • جیهانى
  • وتار
  • ڕاپۆرت
  • دیمانە
  • ئابوورى
  • وەرزشی
  • تەندروستى
  • كۆمه‌ڵايه‌تى
  • هەمەڕەنگ
  • هەفتەنامە
  • سەرەکی
  • پەیوەندى
  • دەربارە

COPYRIGHT | All rights reserved - Zarikrmanji.net

No Result
View All Result
  • دەسپێک