دێسکی وەرزشی زاری کرمانجی:
ئەمڕۆ پێنج شەممە، شەمەندەفەری یارییەکانی گەڕی 24 ـی خولی نایاب دەکەوێتەڕێ و سۆران بەدوای چوارەمین سەرکەوتنی لەسەریەک دەگەڕێت.
کاتژمێر 3 ـی دوانیوەڕۆ لەسەر یاریگەی خۆی یانەی سۆران پێشوازی لە ئاکرێ دەکات.
یاریی چوون سۆران براوەبووە دەیهەوێ ئەم یارییەش باڵادەستی خۆی نیشان بدات، تا زیاتر لە پلەی یەکەمی ریزبەند نزیک ببێتەوە.
سۆران لە 22 یارییدا خاوەنی 33 خاڵە و لە خانەی سێیەمە، 6 خاڵ لە پێشەنگ دوورە.
ئاکرێ، لە 20 یاریی خاوەنی 30 خاڵە و لە خانەی حەوتەم دەبیندرێت.